رێنمایی نوێ بۆ گەشتەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران دەرچو

Sunday 14 May 2023 466 0
رێنمایی نوێ بۆ گەشتەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران دەرچو هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵگرتنی پشكنینی كۆرۆنا و كارتی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە هەریەك لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر، سلێمانی و كەركوكەوە گەشتی تارانی پایتەختی ئێران بكەن.

تیجارەت بان: هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردەوە، “ئاگاداری سەرجەم ئه‌و گەشتیارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گەشت دەکەن لەسەر هێڵی ماهان ئەیر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (هەولێر-سلێمانی-کەرکوك) بۆ تاران”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارەكە لە ئەمڕۆ 13ی (ئایار/5)ی 2023ەوە جێبەجێدەكرێت، هاوڵاتی عێراقی لە کاتی گەشتکردن لەسەر هێڵی ئاسمانی ماهان ئەیر بۆ ئێران، 1. پێویست بە ڤیزە ناکات، هیچ مۆرێك لەسەر پاسپۆرت نادرێت.

پێشتر هاوڵاتیان بۆ گەشتكردن بۆ دەرەوەی پێویستیان بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخود كارتی ڤاكسین كە دو ژەم ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت هەبو، بۆئەو مەبەستەش بەشێك لەهاوڵاتیان لەدەروازە سنوریەكان یاخود لەفڕۆكەخانەكان و بنكەی تەندروستی ناوشارەكان پشكنینیان بۆ ئەنجامدەدرا.


 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە