عێراق مەرجی پشکنینی PCRی بۆ گەشتیاران لابرد

Tuesday 8 Mar 2022 569 0
عێراق مەرجی پشکنینی PCRی بۆ گەشتیاران لابرد کۆبونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق کۆبوەوە و بڕیاریدا لە مانگی داهاتوەوە پشکنینی (PCR) بۆ ئەو هاوڵاتیانە هەڵبگرێت کە سەردانی عێراق دەکەن یان دەچنە دەرەوەی وڵات و ڤاکسینیان بەکارهێناوە.

تیجارەت بان، دوشەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد کۆبوەوە و دۆخی کۆرۆنا و نوێترین ئامارەکانی توشبون و بەکارهێنانی ڤاکسین تاوتوێ کران.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە 1نیسانەوە، مەرجی پشکنینی کۆرۆنا(PCR) بۆ ئەو هاوڵاتیانە هەڵبگرێت کە ژەمێک ڤاکیسنی (جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن) و دو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەیان بەکارهێناوە و دەیانەوێت بێنە عێراق یان بچنە دەرەوە.

 

هاوکات بڕیاریدا لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندن، 2022-2023 خوێندنی ئۆنلاین هەڵوەشێتەوە و کاتژمێرەکانی ئامادەبونی خوێندکار لە خوێندنگە و زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ئەهلییەکاندا هەژماربکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە و هەر لە کۆبونەوەکەدا داوکرا بەدواداچون بۆ فەرمانگە و دامەزراوە نا حکومیەکان بکرێت لەروی پابەندیان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و هاندانی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لەکاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە دو ملیۆن هاوڵاتی عێراقی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و لەو ژمارەیەش 25هەزار و 68کەس مردون.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە