پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

Monday 2 May 2022 512 0
پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە جێگری پیشەی دەستی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان لە کرانەوەی پێشانگای پیشە دەستییەکانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ هەواڵی دا.

 

 

تیجارت بان، بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار و بە ئامادەبوونی پیشەگەرانی کوردستانی، پێشانگای پیشەی دەستیمان لە شاری هەڵەبجە دەبێت.

 

ناوبراو زیادی کرد: هونەرمەندان و چالاکانی بواری پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان لە 20 ژووردا بەرهەمکانی خۆیان دەخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.

 

حامدی وتیشی: ئەو پێشانگا لە 15 ی گوڵانەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.

 

حامدی ڕاشیگەیاند: بە پێی هەماهەنگییەکان لەگەل کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژی چواردەیەمی گوڵان بەرەو هەڵەبجە وەڕێ دەکەون.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە