فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک" بەڕێوە چوو

Saturday 18 Jun 2022 387 0
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک بە بەشداری بەرهەمی چەند دەرهێنەری ئێرانی بەڕێوە چوو.

تیجارەت بان:  چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک بە بەرپرسایەتی سەردار زەنگەنە، بە هەوڵی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک و هەروەها بە نمایشی 5 بەرهەمی ئەنیمەیشن کارانی ئێرانی و 10 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی دانیمارک، مسر، ئەلجەزایر، تورکیا، هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سینەما تایم سەنتەر لە شاری کەرکووک بەڕێوە چوو.

 

کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی باخی پاشا لە دەرهێنانی ئیرەج محەممەدی لە ئێرانەوە، خەونەکان لە قووڵاییەکاندا لە دەرهێنانی ڕەزا محەمەدی، خولانەوە لە لایەن هەژیر ئەسعەدی، ئەنفالی کوردستان لە محەممەد تەوفیق محەمەدی و چەند بەرهەمی دیکە لە ئێرانەوە لە ئەو فێستیڤاڵە بەشداریان کرد.

 

هەر وەک پێشتریش ئاماژەی پێدرا چەند کورتە فیلم لە لایەن دەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتی دیکەشەوە نمایش کران.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە