بۆ ماوەیەکی نادیار مەرزی حاجی ئۆمەران داخرا

Tuesday 30 Aug 2022 486 0
بۆ ماوەیەکی نادیار مەرزی حاجی ئۆمەران داخرا ئەمڕۆ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدا، کە بۆ ماوەیەکی نادیار دەروازەی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاراندا دادەخرێت.


تیجارەت بان: لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە: "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ وڵاتی ئێران، لەلایەن بەرپرسانی گومرگی ئێران (تەمەرچین) ئاگادار کراینەوە بۆ ماوەیەکی نادیار جوڵەی گەشتیاری ڕاگیراوە و جوڵەی بازرگانی بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.

هەر لە درێژەی راگەیندراوەکەدا داوا لە گەشتیاران کراوە، کە سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشەو گرفتێک نەبن.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە