مەرجەکانی گەشتکردنی بێ ڤیزا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران

Tuesday 25 Oct 2022 463 0
مەرجەکانی گەشتکردنی بێ ڤیزا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ئەگەرچی بوونی ڤیزا بۆ سەفەری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران پێویست نییە بەڵام به‌بێ كارتى ڤاكسین‌و ئه‌نجامدانى پشكنین، ڕێگه‌ به‌هیچ گه‌شتێك نادرێت.


تیجارەت بانسیروان حەسەن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشكرایكرد، بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەرێم‌و ئێران چۆتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌و چەند مەرجێکیش ھەن بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا، لەوانەش نابێت پاسپۆرتی گەشتیار کەمتر لەشەش مانگی مابێت به‌سه‌ربچێت‌و کارت‌و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناش پێویستە.

ده‌شڵێت:"لەدوێنێوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان ھەرێم‌و کۆماری ئیسلامی ئێران كارى پێده‌كرێت‌و ھاوڵاتییان دەتوانن بەبێ ڤیزا ھاتوچۆ بکەن، تەنها لەکاتی گەشتکردن پاسپۆرتی خۆیان دێنن‌و لێرە مۆر دەکرێت‌و دەتوانن بۆ ماوەی مانگێک لەئێران بمێننەوەو ھاوڵاتییانی ئێرانیش لەھەرێم دەمێننەوە".

سه‌باره‌ت به‌پشكنینى كۆرۆناو كارتى خۆكوتان، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى وتوه‌، "ئەو ھاوڵاتییەی گەشتدەکات، پێویستە ڤیزاکارتی ڤاکسینی لەگەڵ بێت‌و دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتبێت، یان دەبێت پشکنینی لابێت، بەپێچەوانەوە بەبێ ڤاکسین‌و پشکنین، ڕێگەی گەشتکردن بەھیچ کەس نادرێت"./ مێهر

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە