بانكی ناوەندی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە

Tuesday 17 Jan 2023 452 0
بانكی ناوەندی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە بانكی ناوه‌ندی له‌ سلێمانی داوا له‌كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات تاوه‌كو یەكی ئازاری ئه‌مساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن و هۆشداری دەدات لەوەی، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش تا ئه‌وكاته‌ خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.


به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندی لقی سلێمانی، پێویسته‌ تا رۆژی یەكی ئازاری ئەمساڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، دوای رۆژی یەكی ئازار، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك خۆی نه‌گونجاندبێت داده‌خرێت و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌، داوا لە كۆمپانیاكان دەكات، به‌زوترینكات سه‌ردانیان بكه‌ن و رێنماییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن تا بێبه‌ش نه‌بن له‌ مافه‌كان كه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌.

بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی هاوكاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، كە بەشێك لە هۆكارەكەی بۆ چونەدەرەوەی دۆلار دەگەڕێتەوە و بانكی ناوەندی دەیەوێت لەو ڕێگایانەوە كۆنترۆڵی چونەدەرەوەی دۆلار بكات.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە