یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە هەولێر کرایەوە

Friday 26 Nov 2021 900 0
یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە هەولێر کرایەوە پێشەنگاكە بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی هەرێم لە هوتێل دیڤان بەرێوەچوو تیایدا 30 كومپانیای بازرگانی زێری جیهانی تیادا بەشداربوو، و بە بری 2 دوو ملیۆن دولار زێر نمایشكرا.

 

تیجارەت ‌بان: وەزارەتی بازرگانی توركیا، بە هەمەئاهەنگی وەزارەتی بازرگانی هەرێم  پێشانگای نێودەوڵەتی خشڵ و گەوهەر و ئامێری زێڕینگەریەكانی لە هەولێر كردەوە.

 

 لەوبارەیەوە  ئومێد خۆشناو  پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى ئامادەبووان و دەستخۆشى لە ڕێکخەران و بەشداربووانى پێشانگاکە، ڕایگەیاند: کردنەوەى ئەمجۆرە پیشانگایانە لە وڵاتانى جیهان خۆى لەخۆیدا نیشاندانى پێشوەچوونى بەرچاوى گەشەى ئابوورییە، بەهیواى ئەوەین کردنەوەى ئەم پێشانگایە ببێتە بەشێکى گرینگ لە پەرەپێدان و پێشەوەچوونى کەرتى بازرگانى و بەرزبوونەوەى ئاستى ئابوورى کوردستان و لێى سوودمەندبین.

 

پارێزگارى هەولێر هەروەها گوتى: کارنامەى حکوومەتى هەرێم، بە تایبەتى تێڕوانینى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام هەمچەشنکردنى ئابوورى و سەرچاوەکانى ئابوورى بووە لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کات ڕایسپاردووین پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ وڵاتانى درواسێ.

 

ڕاشیگه‌یاند: لێرەوە دووپاتى ئەوە دەکەینەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانییەتى لەگەڵ هەردوو وڵاتى دراوسێ تورکیا و ئێران و شارەکانى ترى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق.

 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە