پێشانگای بازرگانى ئێران له هەولێر کرایەوە

Tuesday 21 Dec 2021 696 0
پێشانگای بازرگانى ئێران له هەولێر کرایەوە به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژووره‌ بازرگانییه‌كان و نوێنه‌ری كۆمپانیاكان، دووه‌مین پیشانگای بازرگانی ئێران له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

تیجارەت ‌بان: نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2021.12.21، بە ئامادەبوونى کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، بێگەرد تاڵەبانی وەزیرى کشتوکاڵ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سەر کونسوڵی ئێران لە هەولێر، سەرۆک و نوێنەرانی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکان، دووەمین پێشانگای تایبەتى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر کرایەوە.

 

 

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، زیاتر لە 450 کۆمپانیای بواری بازرگانی، وەبەرهێنان، پیشەسازی، کارەبا، پزیشکى و کەل و پەلى ناوماڵ، بەشداریانکردووە، وابڕیارە بۆ ماوەى چوار رۆژ بەردەوام بێت.

 

 

امتیاز مطلب: 100%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە