بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکان هەڵدەگیرێت

Saturday 9 Apr 2022 619 0
بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکان هەڵدەگیرێت سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ”بڕیاری هەڵگرتنی گومرگ لەسەر ماددە خۆراکییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی ئەو بەرهەمانە”.

تیجارەت بان، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 6ی نیسان، حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی كرد دەربارەی ئامادەسازییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی لێکەوتە ئابورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی رووسیا – ئۆکراینا و بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگ لەسەر چەندین پێداویستیی خۆراکی هەڵبگرێت.

 

ئەنجوومەنی وەزیران، “سەبارەت بە هەڵگرتنی رەسمی گومرگی کە پێشنیازی بەشێک لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بوو، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی وەکو (ئارد، برنج، زەیتی خواردن، و رۆنی بەستووی رووەکی و ئاژەڵی، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نيسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش)، شيری منداڵان بە هەموو جۆرەکانیەوە گومرگی هەڵگرت. لەگەڵ ئەو بڕیارەشدا جەخت لە درێژەدان بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی کردەوە”.

 

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەربارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران وتی” لەسەرەتای جەنگی ئۆکراینا – ڕوسیا داوامان کرد ئاسانکاری به‌پەلە بکرێت بۆ هاوردەکردنی خۆراکی زیاتر هەر بۆیە خۆشحاڵین و دەستخۆشی دەکەین لە ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ ماوەی دوو مانگ گومرگی لەسەر ئەو مادانە هەڵگرتووە کەئەمەش کاریگەری لەسەر نرخ دەبێت”.

 

وتیشی”کاریگەری لەسەر بەرهەمەکان بەگشتی دەبێت بەتایبەت زەیت و ئارد و شیری منداڵان لەڕوی نرخەوە کەمێک جێگیر دەبێت چونکە گومرگی ئارد و زەیت گرانە”.

 

بازاڕگانان دڵخۆشن بە وەرنەگرتنی گومرگ لەو بەرهەمە خۆراکیانە، بەرهەم بورهان بەرێوەبەری ڕێگە پێراو لەکۆمپانیای بورهان بە ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند “گومرگی زەیت بۆ هەر بارێک کە هاوردەی دەکەین سێ هەزار دۆلارە ئەمەش وادەکات لەنرخەکەی هەرزان بێت بەمەش کایگەری تەواوی دەبێت بۆ بازاڕ و سودگەیاندن بۆ هاوڵاتیان”.

 

وتیشی”ئێمە زەیتی زەیتون لە ئیتاڵیا و ئئسپانیا و بەلجیکاوە هاوردە دەکەین بەم بڕیارەش دەتوانین نرخی ئەو بەرهەمانە هەرزان بکەین و لەبازاڕدا وە سودی زۆری دەبێت بۆهاوڵاتیان”.

 

حاجی مەجید، خاوەنی کۆمپانیای نەوره‌س بە ڕۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند” بەدڵنیایەوە سەد لەسەد کاریگەری دەبێت لەسەر نرخ لەبازاڕەکاندا هەر ئاسانکاریەک بۆ بازرگانان لەڕوی گومرگ و باج دەتوانین لەڕوی نرخەوە بەرهەمەکان دابەزێنین بۆیە پێویستە ئاسانکاری زیاتر بکرێت، ئێمەش ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکەین لەڕوی نرخەوە”.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە