حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵدەگرێت

Sunday 17 Apr 2022 515 0
حکومەتی هەرێم باجی گومرگی لەسەر چەند پێداویستییەکی خۆراکی هەڵدەگرێت ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باجی گومرگی بۆ ماوەی دو مانگ لەسەر چەند پێداویستی و ماددەیەكی خۆراکی.

تیجارەت بان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ژمارە (140)ی دەرکرد و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و روسیاوە باجی گومرگی لەسەر (10) بەرهەم و پێداویستی خۆراکی هەڵگیرا.

 

بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییەکان کە باجی گومرگرییان لەسەر هەڵدەگیرێت ئەمانەن:

 

ئارد

برنج

زەیتی گوڵەبەڕۆژە

زەینی گەنمەشامی

رۆنی روەکی بەستو

رۆنی حەیوانی بەستو

چای رەش

شەکر

پاقلەمەنییەکان وەکو نۆك، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش

شیری منداڵان بەهەمو جۆرەکانیەوە.

ئەنجومەنی وەزیران رونیشی کردوەتەوە وەزارەتی تەندروستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی رۆتین بۆ ئەو بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییانە دەکات.

 

 

 

 

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە